پەیامی کورد... ئه‌مریكا: پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین
جه‌یك سه‌لیڤه‌ن، ڕاوێژكاریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین، نه‌ك ته‌نها به‌قسه‌كردن به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی كرداری پاڵپشتیان ده‌بین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك سزامان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوه.
جه‌یك سه‌لیڤه‌ن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، “به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ركۆنه‌كردنی دڕه‌ندیی و سه‌ركوتكردنی هاوڵاتیانی ئازای ئێران، ژنانی ئازای ئێران، كه ته‌نها له پێناوی ماف و شكۆی خۆیاندا و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ریدا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “به‌رده‌وام شانبه‌شانیان ڕاده‌وه‌ستین، نه‌ك ته‌نها به قسه، به‌ڵكو به كردار، ژماره‌یه‌ك سزامان سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ندا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیانداوه له كوشتن و كرده‌وه‌ی دڕندانه”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “به‌ڵێ، به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌ڕان بۆ لایه‌نی ویستراوی دیكه تا سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران به‌سه‌ردا بسه‌پێنین به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشلكاریه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە