لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ٥ی رووسی، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئەورووپا دەیانەوێت رێگری بکەن لە بەرێوەچوونی جامی جیهانی ٢٠١٨ کە بڕیار وایە لە رووسیا ئەنجام بدرێت و هەموو ئاواتیان ئەمەیەیانە.
هاوکات زاخارۆڤا وتیشی “ئاواتی هەرە گەورەی وڵاتانی ئەورووپا ئەوەیە کە رێگری لە جامی جیهانی بکەن کە بڕیار وایە لە رووسیا ئەنجام بدرێت. لە ئێستادا هەموو لایەنەکان بەری خۆیان داوەتە تۆپی پێ. سەرباری هەموو شتێک، تۆپەکە لە یاریگای تۆپی پێی رووسیا یاریی پێدەکرێت”.
مانگی ڕابردوو بەتۆمەتی ژەهرخواردبوونی سیخوڕی کۆنی ڕووسیا، سێرگەی سێکریپاڵ لە سالسبێری-ی ئینگڵتەرا، ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتانی ئەورووپا و جیهان دیپلۆماتکاری ڕووسی-یان لە ووڵاتەکانی خۆیان دیپۆرت کردبوو.
بڕیار وایە جامی جیهانی ٢٠١٨ لە ١٤ و ١٥ی تەمموز لە ڕووسیا بەڕێوەبچێت و لە ١١ شاری وڵات ئەنجام دەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە