ئۆکراینا: تاوەکوو ئێستا پەنجا هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون

ئۆکراینا: تاوەکوو ئێستا پەنجا هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون

پەیامی کورد... ئۆکراینا: تاوەکوو ئێستا پەنجا هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون

فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا، "بەلانی کەمەوە ٥٠ هەزار سەربازی ڕووس کوژراون"، هەڵبەت وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئامارێکی جیاوازی لەو بارەییەوە بڵاو کردووەتەوە.

لەمبارەیەوە سوپای ئۆکراینا ئامارێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای شەڕەوە ٥١ هەزار و ١٥٠ سەربازی سوپای ڕووسیا کوژراون و ٢٠٧٧ تانک، ٤٤٨٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٢٣٦ فڕۆکە و ٢٠٧ کۆپتەری ڕووسی لەناوچوونە.

ئامار و زانیارییەکانی سوپای ئۆکراینا، لەگەڵ ئەو ئامارانەی لەلایەن وڵاتانی دیکەی ئەورووپییەوە کە بڵاوبوونەتەوە، یەک ناگرنەوە. بۆ نموونە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، باسی لە کوژرانی ٢٥ هەزار سەربازی ڕووس کردووە.

ئەوەش هاتووە: لە سەرەتای هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، دەزگا نهێنییەکانی بەریتانیا بە بەردەوامی ئاماری تایبەت بە شەڕ و چۆنییەتی پێشووە چوونی سوپای ئۆکراینا بڵاو دەکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا حکومەتی مۆسکۆ هیچ ئامارێکی لەبارەی ئەو زیانانەی بەر سوپاکەی کەوتووە، بڵاو نەکردووەتەوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لایەنگرانی ڕووسیا لە هەرێمی دۆنتسک باسیان لە کوژرانی ٢٩٠٠ چەکداری خۆیان کردووە.

هەروەها حکومەتی ئۆکرایناش زۆر بە کەمی باسی لە زیانەکانی خۆی دەکات، بەڵام بە پێی ئامارە نافەرمییەکان تا ئێستا ٩ هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون و ٧ هەزاری دیکەش بێسەروشوێنن.

لەلایەکیترەوەو بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا ٥٧٠٠ هاووڵاتی لە شەڕی نیوان ڕووسیا و ئۆکراینادا گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە