پەیامی کورد... سێ چالاکی مەزهەبی کورد لە نەغەدە دەستبەسەر کران
سێ چالاکی مەزهەبیی کورد و خەڵکی نەغەدە بە ناوەکانی جەلال محەممەدی، شەفیع نەوبەخت و محەممەد عەلی مام کەریم سەرەتای مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (کۆتایی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە کوردە هاوکات لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە و بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرکرانی ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە.
ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە بە هۆی چالاکییەکانیانەوە دەستبەسەر کراون و سەرباری تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانیان چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە