پەیامی کورد ... لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ ئەم بەڵایە بە سەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەبارێت
داڕمانی ماڵی و دارایی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری سەرکەوتنی دۆنالد ترامپ
بە پێی نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی تەنیا ١٠ ملیارد دۆلار پارەی ماوە
ئێلیۆت ئابرامز، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بڵاوی کردەوە، گەمارۆوەکان بوون بە هۆی داخرانی زۆربەی هەژمارە بیانییەکانی ئێران و کۆماری ئیسلامی و ئەمەش وایکردووە کە ئێران تەنیا ١٠ ملیارد دۆلار پارەی کاشی ماوە.
ئابرامز لە درێژەدا ووتی: کێشەی قووڵی ماڵی و دارایی تاران بووە بەهۆی ئەوەی کە بوودجەی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە کەم ببێتەوە. هەروەها تاران ناچارە بۆ قەرەبووی کەمکردنەوەی ئەرزەکەی، ملیاردێک دۆلار پارە بخاتە بازاڕەکانەوە
لەو چوارچێوەیەشدا، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە گەمارۆوە نەوتییەکان، بەشی نەوتی ئێرانیان بەئامانج گرتووە. ئەمە لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە گوشارە هەرە زۆرە دایە کە لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە سەر ئێران.
پۆمپێئۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند: واشینتۆن پاشگەز نابێتەوە لەوەی کە بەداواداچوون بۆ ئەو کەس و دامەزراوانە بکات کە هاوکاری ئێران دەکەن بۆ ئەوەی گەمارۆوەکان پێشێل بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە