پەیامی کورد ... یەک میلیۆن ئاوارە لە هەریمی کوردستان دەژین
لە ڕاگەیەندراوێكدا ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكانی هەرێمی کوردستان بڵاو کردتووەوە، ژمارەی ئاوارەكانی لە هەرێم ئاشكراكردووە کە نزیکەی یەک میلیۆن کەسن.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان (JCC) لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، “لەئێستادا هەرێمی کوردستان 997 هەزار و 732 ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرتووە، ئەو ژمارەیەش بەمجۆرە دابەشبوون، 734 هەزار و 713 ئاوارەی ناوخۆ، 238 هەزار و 345 پەنابەری سوری، 8 هەزار و 440 پەنابەری تورکی، 10 هەزار و 534 پەنابەری ئێرانی و 700 پەنابەری فەڵەستینی”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگای خانەخوێ دەژین.
“لەکاتێکدا تەنها 29% لەوانە لە ناو کامپەکان دەژین کە ژمارەیان 35 کامپە، 38%ی ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، 41% لە پارێزگای دهۆک و 21% لە پارێزگای سلێمانی”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان ئاماژەی پێكردووە.






هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە