ڕێکەوتنی نێوان ژمارەیەک وڵات بۆ داگیرکردنی عەفرین ئاشکرادەکرێت و وڵاتێکی زلھێزیش داوای کشانەوەی تورکیا لەو شارە کوردییەو جێگیرکردنی سوپای سوریا دەکات، بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت: ئامانجی داگیرکارییەکە شکستھێنانی ھاوکاری ئەمریکا بوو بۆ کورد.
ھۆزان عەفرینی، نوێنەری ھاوپەیمانی نیشتیمانی دیموکراتی سوریا لەھەرێم ڕاگەیاند: داگیرکردنی عەفرین بەڕێکەوتنێکی سیاسی نێودەوڵەتی لەنێوان ڕوسیاو تورکیاو ئێران و ڕٍژێمی سوریا ئەنجامدرا، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا ڕادەستی تورکیا کرا، لەبەرئەوە گەڕانەوەی ھێزی کوردی بۆ ئەو شارە زەحمەتە.
وتیشی: ”ئامانجی ڕێکەوتنەکە سیاسی بوو بۆ شکستپێھێنان بەپرۆژەی ھاوکاری ئەمریکاو وڵاتانی ھاوپەیمان بۆ کورد، ھەر لەچوارچێوەی شکستھپێنێانی ئەو پرۆژەیەشدا، تورکیاو ڕوسیا یەکیانگرت”.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوا، لەئێستادا ڕوسیا دەیەوێت ڕژێمی سوریا لەشوێنی تورکیا لە عەفرین جێگیربکات و نایەوێت یەپەگەو یەپەژە بگەڕێنەوە، دەشڵێت: “ئەگەر عەفرین رزگار بکرێت، بۆ گەڕانەوەی شەڕڤانان نییە، بەڵکو بۆئەوەیە سوریا بگەڕێتەوە، چونکە لەسەرەتاوە ڕوسیا ئەو ئامانجەی ھەبوو، بۆیە ئەو ئەرکەش درایە تورکیا تا ئەمریکا نەتوانێت بەری پێ بگرێت”.
ڕەتیشیکردەوە، بەمزوانە تورکیا ھێزەکانی لە عەفرین بکشێتەوەو وتی:” ئەگەر ئەمریکا بەمزوانە لەسوریا بدات، کشانەوەی تورکیا لەعەفرین بەزووی ئەنجام نادرێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە