پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە

پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە

پەیامی کورد    ...    پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 22-4-2020 كۆبوونەوەی شاندی یەكیتی و پارتی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان بوەو لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكیتی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، گرینگترین تەوەریش لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی راگەیاندنەكانە، كە لەماوەی رابردوودا لەسەر زینی وەرتێ لەنێوان یەكیتی و پارتی دروستبوو، هەروەها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەبێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر مەكتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆبۆوە و بڕیاری دا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ یەكیتی كۆدەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە