پەیامی کورد … کەندا هێرشەکەی سەر هەولێری شەرمەزار کرد
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە راگەیاندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر دەکات.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هاتووە: "کەنەدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئازیزانی قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، "پاڵپشتی خۆمان بۆ گەلی عێڕاق و ئەمریکاو هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەکەینەوە، ئەنجامدەرانی ئەم توندوتیژییە دەبێت ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە