پەیامی کورد ... ئاگادارییەکی گرینگ بۆ ئەو بەڵێندەرانەی دەیانەوێ دەست بە کارەکانیان بکەنەوە .
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری رێگاوبان گوتی، لە ئێستادا هەر بەڵێندەرێك بیەوێت دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەكەی بكاتەوە، مۆڵەت و رێگای پێدەدرێت و ئاسانكارییشی بۆ دەكرێت.
سدقی ئامێدی، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری رێگاوبان ڕایگەیاند : "بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆناوە، زۆرێك لە پڕۆژەكان راگیرابوون چوونكە هاتووچۆ قەدەغە كرابوو، بەڵام بەشێكیش بەردەوام بوون لە كاری خۆیان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی خۆیان و تا ئێستاش بەردەوامن".
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری رێگاوبان ڕوونیشی كردەوە: "لە ئێستادا هەر بەڵێندەرێك بیەوێت دەست بە پڕۆژەكەی بكاتەوە و ئەو پڕۆژەی پێ سپێردرابوو تەواوی بكات، مۆڵەت و رێگای پێدەدرێت كارەكانی خۆی بكات، چوونكە ئەوان زۆر قەرەباڵغی درووست ناكەن و كاریگەرییشی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە نابێت.
ئامێدی باسی لەوەش كرد، ئەگەر دەست بە پڕۆژەكانیان بكەن، رێگا بە ئەندازیار و خاوەن ئامێرەكانی كاركردن و كرێكارەكانیش دەدرێت بچنە سەر كار، بۆ ئەوەی كاری خۆیان بكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە