پەیامی کورد ... بەرپرسێکی هەماهەنگی مەزارگەی ئیمام موسای کازم لە تاران تێرۆر کرا
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەناو تارانی پایتەخت تەقەیان لە بەرپرسی هەماهەنگی مەزارگەی ئیمام موسای کازم کرد و بەهۆیەوە کوژرا.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسی هەماهەنگی مەزارگەی ئیمام موسای کازم لەناو تاران ی پایتەخت لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکراو و بەهۆیەوە کوژرا.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسەکەی ئاشکراکردوە، ئەو بەرپرسە ئاسەواری سێ گوللە بەجەستەیەوە بوە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، کردەوەکە لەبەردەم ماڵی خۆیان لەشەقامی شەریعەتی لەباکووری تارانی پایتەخت روویداوە.
تائێستا هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەکردەوەکە رانەگەیاندوە و دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانیش دەستگیرکردنی هیچ کەسێکیان لەسەر ئەو کەیسە رانەگەیاندوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە