پەیامی کورد ... لە میانمار سوپای ئەو وڵاتە کودتای کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کودەتای سەربازی لە میانمار روویدا، بەرپرسانی حکومی و حزبی دەسەڵاتدار لەلایەن سوپاوە دەستگیرکراون و سوپا دەسەڵاتی گرتەدەست.
سوپای میانمار لە پەیامێکدا باری نائاسایی بۆ ماوەی یەک ساڵ و دەستبەسەرداگرتنی تەواوی دەسەڵات لەو وڵاتەدا لەلایەن سوپاسالارەوە راگەیاند و ئانگ سان سووکی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی دەسەڵاتدار و سەرجەم بەرپرسانی ئەو پارتەی دەستگیرکرد، بەبیانووی ئەوەی پارتی دەسەڵاتدار ساختەکاری لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا کردووە.
لە کاردانەوەدا، هەریەک لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، سەرکۆنەی کودەتاکەیان کرد و داوایان لە سوپای ئەو وڵاتەکە کرد، دەستبەجێ سەرکردەکانی حکومەت و پارتی دەسەڵاتدار ئازاد بکات.
ئانگ سان سووکی، تەمەن 75 ساڵان سەرکردەی پێشووی ئۆپۆزسیۆن، کە پاش چەندین ساڵ لە دوایین هەڵبژاردنیشدا پارتەکەی سووکی، لە کۆی 476 کورسی پەرلەمان، 396 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام بە پێی دەستووری وڵاتەکە، کە بە دەستوورێکی سەربازی دادەنرێت، لەسەدا 25ی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ فەرماندە سەربازییەکانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە