پەیامی کورد ... ئێران و عێراق کۆمیتەی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوەی کوژرانی قاسم سلێمانی پێکدەهێنن
بەرپرسانی قەزایی و یاسایی ئێران و عێراق بە نیازن کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی چۆنیەتی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سوپای پاسداران و هەروەها فەرماندەی هێزەکانی شیعەی عێراق حەشدی شەعبی ئەبوو مەهدی مۆهەندێس پێک بێنن.
بە پێی ڕاپۆرتێک زاری جابر فەرهوود جێگیری دادستانی گشتی و قائیم مقامی مەحکەمەیکۆماری عێراق لەگەڵ جەعفەر مۆنتەزێری دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا
لەم دیدارەدا جێگیری دادستانی گشتی کۆماری عێراق لە پێکهێنانی دۆسیەیەک لە دادستانی گشتی عێراق لە ڕاستای بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ بکەران و عامڵانی ڕووداوی کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندێس و هاوڕێیەکانی هەواڵیان دا و ووتی ، بە ڕاستی سەمەرەی خوێنی ئەم کەسانە هۆکاری یەکگرتوویی هەرچی زیاتری نێوان دوو نەتەوەی ئێران و عێراق دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە