ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکانی عێراق ئاشکرا کرا

ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکانی عێراق ئاشکرا کرا

پەیامی کورد … ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بە پێی پارێزگاکانی عێراق ئاشکرا کرا

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت ئاشكرا دەكات و بەپیی ئامارەكانیش زۆرترین رێژەی بەشداریكردن لە پارێزگای بابە.

دكتۆر هه‌یمان ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پارت و لایه‌نه‌ سییاییه‌كان له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق رایگه‌یاندووە،" رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 69% بووه‌".

ئاماژەی بەوەشداوە،"كه‌مترین رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌‌، كه‌ 59% بووه‌، زۆرترین رێژه‌ش له‌ پارێزگای بابله،‌ كه‌ 80% بووه‌".

هاوكات، لە پارێزگای هەولێر ڕێژەی بەشداریكردن 75% ، سلێمانی 78%، كەركوك 62% و لە پارێزگای دهۆكیش دەنگدانی تایبەت 80% بووە.

جێگەی باسە، دوێنێ هەینی 8-10-2021 دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەرێوەچوو و بڕیاریشە سبەینێ یەكشەممە 10-10-2021 دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.

رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن:

 

پارێزگای به‌سره 66% بووه‌.

 

پارێزگای میسان 76% بووه‌.

 

پارێزگای قادسیه‌ 74% بووه‌.

 

پارێزگای زیقاڕ 72% بووه‌.

 

پارێزگای نه‌جه‌ف 69% بووه‌.

 

پارێزگای موسه‌ننا 73% بووه‌.

 

به‌غدا/ ره‌سافه‌ 64%‌ و له‌ به‌غدا/ كه‌رخ 62% بووه‌.

 

پارێزگای كه‌ربه‌لا 74% بووه‌.

 

پارێزگای بابل 80% بووه‌.

 

پارێزگای دیاله‌ 74% بووه‌.

 

پارێزگای ئه‌نباڕ 59% بووه‌.

 

پارێزگای واسیت 67% بووه‌.

 

پارێزگای دهۆك رێژه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

 

دەنگدانی تایبەت ‎88%

 

دەنگدانی ئاوەرەکانی نێو کەمپەکان 62%

 

دەنگدانی ئاوەرەکانی دەرەوەی کەمپەکان 36%

 

پارێزگای هه‌ولێر 75% بووه.‌

 

پارێزگای سلێمانی 78% بووه‌.

 

پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین 70% بووه‌.

 

پارێزگای كه‌ركووك 62% بووه‌.

 

پارێزگای نه‌ینه‌وا 70% بووه‌.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە