پەیامی کورد ... بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر پەیوەست بەو ئاسانكارییەی کە دەکرێت بۆ ئەوانەی كە خۆراك دەگوازنەوە دەڵێ، ناكرێ هەر كۆمپانیا و ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوە بە ئارەزووی خۆی هاتووچۆ بكات، بەڵام دەتوانن رۆژانە كەل وپەلی خۆیان دابەش بكان و هیچ كێشەش نییە.
بەیار فایەق، بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند : "رێگری لە هیچ كۆمپانیایەكی دابەشكردنی خۆراك نەكراوە و رۆژانە كاتیان بۆ دیاری كراوە و دەتوانن لەو ماوەیەدا خۆراكی خۆیان دابەش بكەن، ئەوەی باس لەوە دەكات كە گوایە رێگرییان لێ دەكرێت، ڕاست نییە، چوونكە خۆمان رێگەپێدانمان پێ داون و دەتوانن هاتووچۆ بكەن، بەڵام ناكرێ ٢٤ سەعات هاتووچۆ بكەن، وە هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كراوە و هیچ كێشەیەك نییە".
لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هەولێر گوتی: "ئەوەی ئێمە دەیكەین تەنها جێبەجێكردنی رێنماییەكانە و رێگریمان لە كەس نەكردووە كە رێگەپێدراوە، بەڵام پشكنین هەیە، چوونكە بینیمان كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی كەل وپەل چۆن خەڵكی عەرەبیان دەگواستەوە، بۆیە ئێمە تەنها ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین و بەپێی رێنماییەكان رێگری لە كەس ناكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە