چین دوو مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

چین دوو مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

پەیامی کورد... چین دوو مانگی دەستکرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە، هەر دوو مانگە دەستکردەکە لە ڕێگای مووشەکی Kuaicou-1Aەوە لە بنکەی ئاراستەکردنی مانگی دەستکردی جیوچون باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون.

باسی لەوەش کردووە، کە مانگە دەستکردەکان لەو خولگەیەی بۆیان دیاریی کراوە، جێگیربوون.

ڕەوانەکردنی هەر دوو مانگی دەستکردی تاقیکردنەوە "CentiSpace-1-S3" و "CentiSpace-1-S4" بۆ بۆشایی ئاسمان بووە ١٧ەمین ئەرکی سەرکەوتووی مووشەکی Kuaicou-1A کە چین بەمەبەستی کاردانەوەی خێرا و جێگیرکردنی مانگە دەستکردەکان لە خولگەی بۆشایی ئاسماندا پێشی خستووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە