کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکەی توەسپی سلێمانی گیانی لەدەستدا

کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکەی توەسپی سلێمانی گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد... کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکەی توەسپی سلێمانی گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕووخانی دیواری بیانەیەک لەگەڕەکی توەسپی مردنی دوو کرێکار و برینداربوونی چەند کرێکارێکی دیکەی لێکەوتەوە.

پەیامنێری کوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تووەسپی لەسەر ڕێگەی مێرگەپان دیواری خانوویەک بەسەر کۆمەڵێک کرێکاردا ڕووخاوە، بەو هۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی گەیەندرایە پزیشکیی دادی سلێمانی.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو: جگە لە گیان لە دەستدانی کرێکارێک، سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون و کە بەداخەوە نیوەڕی ئەمڕۆ کرێکارێکی دیکەی ڕووداوەکە لە شاری سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە