لە سنە سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا

لە سنە سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا

پەیامی کورد... لە سنە سەربازێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی عادڵ قوربانی تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی عەلی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بانەمەڕ، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە شاری سنە گیانی لە دەست دا.

کە عادڵ قوربانی لە دەوروبەری پادگانی لەشکری پیادەی کوردستان سەر بە هێزی وشکایی ئەرتەشی ئێران تووشی ئەو ڕووداوە بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە عادڵ قوربانی لە بەشی جیهادی ئەرتەش سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی لانی کەم ٥٠ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە سوپای پاسداران لەم دوایییانەدا چاندوویەتی بوونەتە قوربانی کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ١٢ حاڵەت واتە ٣٢٪ بەرزبوونەوەی بە خۆی بینیوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە