پەیامی کورد... کرانەوەی پێشانگایەکی پیشەسازی لە هەولێر
لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشانگایەک بۆ خستنەڕووی بەرهەمە پیشەسازییەکان کرایەوە و ٢١٠ کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤/٥/٢٠٢٢، بە مەبەستی خستنەڕووی بەرهەمە پیشەسازییەکان و هاوکاریی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بیناسازی و کۆمپانیاکان، پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ پیشەسازی کرایەوە.
پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ٢١٠ کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە، ٣٠ کۆمپانیای خۆماڵی و ١٨٠ کۆمپانیاکەی دیکەش، چینی، میسری، ئێرانی و تورکین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە