ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر هێزی هاوبەش بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر هێزی هاوبەش بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان

پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سەر هێزی هاوبەش بۆ پاراستنی خاڵە سنوورییەکان

 

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، هیچ وردەكارییەك لەبارەی ئەو بابەتە نەگەیشتۆتە وەزارەتی پێشمەرگە. 

 

 

لە ڕوونكردنەوەیەكدا (جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ لێدوانكی ڕۆژنامەوانی بۆ هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن نەداوە لە بارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دامەزراندنی هێزكی هاوبەش لە هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ بۆ پارێزگاریكردن لە خاڵە سنورییەكان. 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا هیچ وردەكارییەك لە بارەی ئەو بابەتە نە گەیشتۆتە وەزارەتی پێشمەرگە. 

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەردوو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێكی تایبەت و هاوبەش پێكبهێنن بۆ ڕێگەكرتن لەهەر پێشێلكاری و سەرپێچی و كارێكی نایاسایی لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە