هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش هێرش دەکاتەسەر گرتووخانەکان

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش هێرش دەکاتەسەر گرتووخانەکان

پەیامی کورد... هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش هێرش دەکاتەسەر گرتووخانەکان

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش، پێشبینییەکانی بۆ قۆناغی داهاتووی جموجۆڵەکانی ڕێکخراوەکە خستە ڕوو و دەڵێت، داعش هێرش دەکاتەسەر گرتووخانەکان.

کەمبوونەوەی ژمارەی چەکدارانی داعش، هۆکاری ئەو پلانەی داهاتوویەتی کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە و پێی وایە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە پەلاماری گرتووخانەکانی عێراق و سووریا بدات بە مەبەستی ئازادکردنی چەکدارەکانی.

براندۆن بارکەر، سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئەرکی هاوبەش لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژ بە داعش ڕایگەیاند، هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەردەوامن و پێویستییان بە هەماهەنگیی بەردەوامە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا.

بەپێی وتەی ئەو فەرماندە سەربازییە، ئێستا داعش لە لاوازیدایە و پێویستی بە خۆڕێکخستنەوەیە، بۆیە بەردەوام دەبێت لە داڕشتنی پیلان بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گرتووخانانەی چەکدارەکانی تێیاندا زیندانیکراون، هەوڵیش دەدات لەو ناوچانەی لەڕووی دانیشتووانەوە فشەڵن، بە جۆرێک کە دانیشتووانیان ڕاگوازراون یان ئاوارەبوون، دۆخەکە بقۆزێتەوە و خەڵک بباتە ڕیزەکانی خۆیەوە و بیانکات بە چەکدار.

براندۆن بارکەر جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە بەگژداچوونەوەی داعش و هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن و تواناکانیان پێش دەخەن، بۆ ئەوەی داعش بەردەوام لەژێر فشاردا بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە