پەیامی کورد ... ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك کرد.
لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە گرژبونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەمدواییە دەربڕی و جەختیشی لە سەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.
هەردولا هاوڕابون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخی عێراق و هاتنەئارای حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە