نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەیەکی بۆ دژایەتی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند

نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەیەکی بۆ دژایەتی گەندەڵی لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند

 

پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە (NUDP ) پڕۆژەیەکی گەورەی ڕاگەیاند، بە مەبەستی پشتیوانی لە شەفافیەت و لێپرسیینەوە لە ڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە لە عێراق.

 

لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندد، دەستپێشخەرییەکی بە بەهای ١٥ ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیاند، بە ئامانجی دانانی سنورێک بۆ گەندەڵی و بەهێزکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوەی گشتی لە عێراق.

 

پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و پرگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان و دامەزراوەکانی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیش.

 

وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، پرۆگرامەکە پشت دەبەستێک بە پشیتوانی لە دەستپێشخەرییەکانی دادپەروەریی بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی و بەهێزکردن بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە بازرکانییەکان، هەموو ئەو هەنگاوانەش بە هەوڵی نیشتیمانیانەی عێراق بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی بەهێزکردنی شەفا فیەت و لێپرسرینەوە، لەڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە عێراق، بۆ پابەندبوون بە بەڵێنە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە دژایەتیکردنی گەندەڵی.

 

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئامانجێکی تری پرۆژەکە باشترکردنی چوارچێوەی یاسادان و ستراتیژیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پشتیوانیکردن لە کەرتی دادپەروەریی، بە ئامانجی چارەسەرکردنی تاوانەکانی گەندەڵی بەشیوەیەکی کایگەرتر و پشتیوانی لە هەوڵەکانی گەشەپێدانی دادگاکانی بازرگانی و ڕێوشوێنەکانی حکومدان، لە پاڵ هەموو ئەوانەشدا کۆمەڵی مەدەنی عێراقی دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەریی خۆی ببینێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە