هێزەكانی پێشمەرگە گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیەوە

هێزەكانی پێشمەرگە گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیەوە

پەیامی کورد … هێزەكانی پێشمەرگە گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیەوە

هێزەكانی پێشمەرگە گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە نزیك كفری دۆزییەوە كە روفاتی 10 سەربازی سوپای عیراقیی تێدایە و لەسەر دەستی رێكخراوی داعش لە سێدارە درابوون.

لیوا محەمەد رۆستەم جێگری فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، هێزێكی لیوای 114ی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان، گۆڕێكی بە كۆمەڵیان دۆزیوەتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە نێوان زنانەی سنوری گەرمیان دۆزراوەتەوە و رووفاتی 10 سەربازی عیراقی تێدایە و لەساڵی 2018ەوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنرابوون و لە سێدارە درابوون.

لیوا محەمەد لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، گۆڕەكە لەناو زیندانێكی پێشووی چەكدارانی داعشدا دۆزراوەتەوە و بڕیارە تیمێكی پسپۆر بچنە شوێنەكە بۆ هەڵدانەوەی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە