پەیامی کورد … سەربازێکی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە لە شاری ئورمیە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی کاروان محەمەدی ئازەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ئورمیە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاروان محەمەدی ئازەر سەرقاڵی تێپەڕاندنی فێرگەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە سپای ئورمیە بووە کە بە تۆمەتی قسە و باسی سیاسی دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ئەم لاوەی خەڵکی مەهاباد و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە