ئەمریکا : ئامادەین بۆ بژاردەی سەربازی

ئەمریکا : ئامادەین بۆ بژاردەی سەربازی

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمز ماتیس رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ ھاوپەیمانانی بەردەوامە لە شرۆڤەی ھەواڵگریی لەبارەی ھێرشە کیمیاییەکەی سەر شارۆچکەی دوما و بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکەش بژاردەی سەربازیی ئامادەیە.

جێمز ماتیاس لەگەڵ وەزیری بەرگری ھۆڵەندا، ئانک بیلەڤێلد لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) کۆبووەوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمز ماتیس وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی ئەو ھێرشە کیمیاییەی کە کرایە سەر شارۆچکەی دومای سەر بە غوتەی رۆژھەڵات کە بە ھۆیەوە ٧٨ کەس کوژران گوتی: "ئێمە و ھاوپەیمانەکانمان بەردەوامین لە شڕۆڤەی ھەواڵگریی. کار لەسەر ئەمە دەکەین".

جێمز ماتیس لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەگەر فەرمان بکرێت، ئەوان ئامادەی ھێرشکردنن یان نا، گوتی: "سەرۆک لە قۆناغی بریاردان دایە، ئەگەر گونجاو بێت ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی سەربازیی".

لە ئەنجامی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە شارۆچکەی دوما سەر بە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات باشووری سووریا لە حەوتی نیسانی رابردوو، ٧٨ مەدەنی کوژران. لە بەرامبەردا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، ستافان دی میستورا ڕایگەیاند بوو، نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانیوە ژمارەی قوربانیان و بەرپرسانی ئەو ھێرشە دیاری بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە