هەزاران ئێرانی داوای مافی پەنابەری لە ئیسرائیل دەکەن

هەزاران ئێرانی داوای مافی پەنابەری لە ئیسرائیل دەکەن

پەیامی کورد    ...   هەزاران ئێرانی داوای مافی پەنابەری لە ئیسرائیل دەکەن 

لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا هەزاران ئێرانی پەیامگەلێکی زۆریان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ناردووە بە مەبەستی یارمەتی وەرگرتنو هاوکاری ئەوان بۆ هەڵاتن لە ئێران و پەنابەر بوون لەو ووڵاتەدا .

بە پێ ڕاپۆرتێک ، لاپەڕەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ئینستاگرام داواکاریگەلێکی فراوان یان بە شیوەی پەیامگەلی تایبەت و گشتی بە دەست گەیشتووە . ئەم وەزارەت سەرکەوتوو نەبووە هەموو ئەم پەیامانە بخوێننەوە .

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل یووناتان گونن ڕایگەیاند : " ئێمە هەر ڕۆژ دەیان هەزار داواکاری لە پەیامگەلێکی تایبەت یا خود گشتی سەبارەت بە پەنابەر بوون لە ئیسرائیل بە دەستمان دەگات .

واپێدەچێت کە ئەم هێرشە داواکارییانە لە پەیوەندی لەگەڵ دژواری دۆخی ئابووری یە کە بە هۆی گشتگیر بوونی ڤیرووسی کۆرۆناوە زیاتر بووە . بە ووتەی گونن ئێرانییەکان دەیانەوێت بێنە ئیسرائیل بۆ ئەوەی کە لە کەناڵە گشتییەکاندا بابەتگەلێکی جۆراوجۆر دەربارەی دەوڵەتی ئازاد و دیمەکراتیک لە بوارگەلی جیاواز دا ببینن .

هەروەها ووتی " هەروەها هەندیک لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە بن کۆنترۆڵ فشاردان ئەوان دەیانەوێت هەڵبێن لەو باوەڕەدان کە ئیسرائیل دەتوانێ یارمەتی یان بدات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە