مووشەکی هاوبەشی ڕووسیا و هێند

مووشەکی هاوبەشی ڕووسیا  و هێند

پەیامی کورد      ...     مووشەکی هاوبەشی ڕووسیا  و هێند

فێدراسیۆنی ڕووسیا و هێندووستان مووشەکێک درووست دەکەن کە توانای لە ناوبردنی فڕۆکەکانی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکساندەر ماکسیچۆف سەرۆکی دووهەمی کۆمپانیای هاوبەشی " ڕووسیا - هێند " " برامووس " ڕایگەیاند کە لە سالی ٢٠٢٤ دا مووشەکی کرووز ی " برامووس " بۆ لە ناوبردنی ئامانجگەلی ئاسمانی و سیستەمی ڕەسەد و ڕەهگیری AWACS دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە .

ئەو هەروەها ئاماژەی کردووە : " پڕۆژەی مووشەکی کرووز " برامووس ی ئاسمان بە ئاسمان " بۆ لە ناوبردنی ئامانجگەلی ئاسمانی لە جۆرەها فڕۆکەگەلی AWACS ەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بڕیار وایە کارەکان بۆ ئەنجامدانی یەکەمین هاوێشتنلە ساڵی ٢٠٢٤ بە کۆتایی بگات .

تایبەتمەندی سەرەکی کاری ئەم مووشەکە ئەمەیە کە بۆ لە ناوبردنی ئامانجی گەورە و گرینگی ئاسمانی دەتوانرێ لەم مووشەکە کەڵک وەربگیرێت . هەروەها مووشرکی برامووس توانمەندی لەناوبردنی تەنیا ئامانجگەلی زەوینی و دەرییا هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە