پەیامی کورد ... پووتین دەتوانێ جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆککۆمار " دژبەرەکانی : دەرئەنجامەکان درۆیەکی گەورەیە "
کۆمیسیۆنیناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا لە دوای هەژماری دەنگەکان ٥٠ ٪ ی دەنگەکانی ڕاگەیاند کە ٧٦٪ ی هاووڵاتیان بە پاڵپشتی کردن لە گۆڕانکاری یاسای بنەڕەتی ڕووسیا دەنگیان داوە . ئەم هەڵبژاردنە بۆ بەدیهێنانی چاکسازی لە یاسای بنەڕەتی ئەنجام بوو و بەم پێیە ٦٧ ساڵە ئەم ئیزنە دەدات کە دوو جاری دیکە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ڕووسیا دا بەسداری بکار . بەم پێیە دەوڵەتی پووتین دەتوانێ تاساڵی ٢٠٣٦ لە سەر هێز و دەسەڵات بمێنێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن کۆمیسۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند دەنگدەرانی ڕووسی بە هێزێکی تەواوەوە پالپشتی لە چاکسازی یاسای بنەڕەتی و بنچینەیی کردووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دامو دەزگاکانی سەربە بزووتنەوە ی " نە " کە بیروڕای سەربەخۆی لە مۆسکۆ و سەن پێتێرزبۆرگ ڕێک خستبوو دەڵێن ئەم دەرئەنجامانە درۆیە . بەم پێیە ، ڕەخنەگری بەرچاو و بەناوناگی کرێملین ، ئەلێکسی ناوالنی ، دەرئەنجامی فەرمی دەنگەکانی دەربارەی چاکسازی یاسای بنەرەتی و بنچینەیی بە درۆیەکی گەورە ناو برد .
ئەو ووتی : هەر ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە دەرئەنجامەکان بێهیوا بوونە . من بە " نە " دەنگم دا ، هەموو دەورووبەرەکانیشم بە " نە " دەنگیان دا بەڵام دەرئەنجام " بەلێ " یە . ئەم دەرئەنجامە ساختەیە و هیچ پەیوەندی بە بیروڕای هاووڵاتیانی ڕووسییەوە نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە