پەیامی کورد ... لە فەڕەنسا ژمارەی زیندانی کراوان بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزدەبێتەوە
ژمارەی زیندانیکراوان لە فڕەنسا لە ٧٣٠٠٠ کەس نزیک دەبێتەوە کە لەئێستادا لە زیندانەکان و یەکەی چاکسازیدا راگیراون کە ئەوەش ١٢٠%ـی توانای زیندانەکانی ئەو ووڵاتەیە بۆ وەرگرتن و جێکردنەوەی زیندانییەکان، ئەو ژمارەیەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دادەنرێت لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، لەئێستادا ژمارەی زیندانیکراوان لە زیندانەکان و یەکەی چاکسازی ووڵاتەکەیاندا لە ٧٣٠٠٠ کەس نزیک دەبێتەوە، ئەوەش لە سەرووی توانای زیندانەکانە بۆ لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی زیندانیکراو، بەجۆرێک لەم کاتەدا رێژەی زیندانیکراوان گەیشتوەتە ١٢٠% توانای لە خۆگرتنی چاکسازییەکان لەکاتێکدا ساڵی رابردوو رێژەکە ١١٥.٤% بوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەمساڵ سێ هەزار زیندانی دیکە نێردراون بۆ بەشی چاکسازی، بەوهۆیەش دوو هەزار و ٢٠٠ زیندانیکراو سیستەمی گونجاوی خەوتنیان نییە و لەسەر زەوی ناو زیندانەکان دەمێننەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش داوە، نزیکەی یەک لەسەر چواری ئەو زیندانیانە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان راگیراون و تۆمەتی جۆراوجۆریان دراوەتەپاڵ، بۆیە لەئێستادا چاوەڕێی بڕیاری ئازادکردن یان یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکانیان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە