پەیامی کورد... کادیرێکی یەکێتی لە کەرکووک کوژرا
لە گەڕەکی پەنجا عەلیی شاری کەرکووک، کادیرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت، بکوژەکان هەڵهاتوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢-٤-٢٠٢٢، لە گەڕەکی پەنجا عەلیی شاری کەرکووک هاووڵاتییەک لەلایەن دوو چەکدارەوە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
بەوتەی ڕائید عامر نووری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، "هاووڵاتییەکە ناوی ڕێبوار محەممەدە و کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە کۆمیتەی ڕێکخستنی ١٤ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەوامی کردووە.
لەدوای کوشتنی هاووڵاتییەکە، بکوژەکان کە دوو کەس بوون هەڵهاتوون و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە