پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ٠٤ی ٢٠٢١ نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥.٥٩ دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە٦١،٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبوونێکی لەناکاوی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە هیندستان کەگەورەترین هاوردەکاری نەوتە لەجیهاندا، نرخی نەوت دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ هەینی بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی ئەمبارەکان بەهای نەوت بەڕێژەی ٠.٢٩% بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی کە ٠.١٩-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٦٥.٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەفتەی رابردو لەگەڵ بەکارهێنانی ڤاکسەن لەووڵاتانی جیهان و ئەگەری دوبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییە پیشەسازییەکان، بەهای نەوت بەڕێژەیەکی ٥% بەرزبوەوە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری ووزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبوونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان ٧٠ بۆ ٨٠ دۆلاردا جێگیرببێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە