مالکی هۆکاری سقووتی مووسڵ بە ووردەکارییەوە ئاشکرا دەکات

مالکی هۆکاری سقووتی مووسڵ بە ووردەکارییەوە ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد     ...   مالکی هۆکاری سقووتی مووسڵ بە ووردەکارییەوە ئاشکرا دەکات .

نووری مالکی لە نوێترین ووتاری خۆیداووردەکاری نوێ لە سەر چۆنیەتی کەوتنی مووسڵ بە دەستی داعش ئاشکرادەکات و دەڵێ ئەمریکا ووتی چەک نادەم " ئێرانیش ئەنبارەکانی چەکی خۆی بۆ عێراق بە کراوەیی هێشت "

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ووردەکاری نوی لە سەر کەوتنی مووسڵ بە دەستی گرووپی تێرۆریستی داعش بە کوودەتایەکی ناوخۆیی لە ناو ئەرتەشی عێراق بۆ پاشەکشەکردنی هیزەکان و لە پی دەرهێنانی هەر هێزێک ئەنجام درا کە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ گرووپگەلی تێرۆرسیتی دەدا .

مالکی هەروەها ووتی : مەیدانگەلی خۆپیشاندان و مانگرتن هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی سووریا وەکوو ئۆردووگاگەلی چەکدارانەی لێهات و چاوەڕێ بوون کە نیزامی سووریا لە لایەن جبهە النصرە و داعش ەوە سقووت بکات و بکەوێت و لە دوای کەوتنی دیمەشق ، بۆ لەناوبردنی حکوومەت لە بەغدا بکەونە خۆیان کاری پێویست ئەنجام بدەن .

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : واشینتۆن بە شاندی عێراقی ڕاگەیاندووە کە تا کاتێک کە مالکی لە دەوڵەتدایە چەک بە عێراق نادات بۆ ئەوەی کە بەرەنگاری لەگەڵ داعش دا بکات لە حاڵێکدا کە ئێران و ڕووسیا درگاکانی ئەنبارەکانی چەکی ئەرتەشەکانی خۆیانیان بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی لە ئەرتەشی عێراق و حەشدی شەعبی کردەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە