پەیامی کورد... ژمارەی ئەو زیارەت کارە ئێرانیانەی کە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ٥٦ کەس
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرای کرد، ٥٦ زیارەت کاری وڵاتەکە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەی ئەو زیارەت کارانەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد، کە لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی یادی چلەدا بە هۆکاری جۆراوجۆر لە خاکی عێراق گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی یادی چلەدا، ٥٦ هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە، کە ١٠ کەسیان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە مردوون.
ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، ٤٦ زیارەت کاری تری ئێرانی لە عێراق، بەهۆی جەڵتەی دڵ یان ڕووداوی دیکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی یادی چلەی ئیمام حوسێن، ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتیی ئێرانی ڕوویان لە عێراق کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە