بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 05ی 10ی 2018 نەوت بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران لەگەڵ جێبەجێبوونی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەدا لەمانگی داهاتوودا.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت ٤٧ سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە ٨٥.٠٥ دۆلار.
هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش ٥٥ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٤.٨٨ دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە