بێستون فایەق: ئەو نوسراوەی دوێنێ لاھور شێخ جەنگی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانى 16ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانى دواتر "هەم بێ ئاگايیە ھەم خۆ دزینەوەیە".
بێستون فایەق ئەندامی پەرلەمانی کورستان لەسەر لیستی گۆران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک بڵاوی کردەوەو ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ڕۆژی17/12/2017 لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕووداوەکانی دوزخورماتوو ھەموو ڕوداوەکانی دوای 16ی ئۆکتۆبەر پێکھێنا کە ھێشتا کارەکانی تەواونەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەکە زۆر ڕاستی لەبارەی ڕووداوەکانی قەزای دوزخورماتووەوە دەستکەوتووە و لەکاتی تەواوبونیدا دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و بۆ ھەموو خەڵکیش ئاشکرادەکرێت.
بێستون فایەق ڕاشگەیاند "بەندە وەک ئەندامێکی ئەو لیژنە پەرلەمانییە لەئێستادا مافی ئەوەم نییە ھیچ لەسەر کاری لیژنەکە و قۆناغی لێکۆڵینەوەکانی بدرکێنم تەنھا ئەوەندە ئەڵێم ئەوەی لە دوز و کەرکوک ڕویدا جگە لە خیانەت ھیچی تر نییە".
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بە هاوکاری لاهور شیخ جەنگی و بافێل تاڵەبانی و ئاراس شیخ جەنگی چوونە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی تر و داگیری کردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە