پەیامی کورد ... زیاتر لە ٢٥ میلیۆن تووشبووی کۆرۆنا لە جیهاندا چاک بوونەتەوە
لە سەرانسەری جیهاندا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی چاكبونەتەوە، ٢٥ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین زانیارییەكانی ماڵپەری "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات و هەرێمەكان، لە سەرانسەری جیهاندا ٢٥ ملیۆن و ١٤٨ هەزار و ٤٠٣ توشبوی كۆرۆنا بەسەر نەخۆشییەكەدا سەركەوتون.
ریزبەندیی ئەو پێنج وڵاتەی كە زۆرترین توشبوی كۆرۆنا تیایاندا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیەیە: لە هیندستان (پێنج ملیۆن و ١٨٧ هەزار و ٨٢٥)، لە ئەمریكا (چوار ملیۆن و ٦٤٨ هەزار و ٦٨٣)، لە بەڕازیل (چوار ملیۆن و ١٣٥ هەزار و ٨٨)، لە روسیا (٩٢٥ هەزار و ٣٩٩) و لە كۆڵۆمبیا (٧٣٤ هەزار و ١٥٤) توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە