نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى نوێى ڕووسیا كرد

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى نوێى ڕووسیا كرد
پەیامی کورد    ...  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى نوێى ڕووسیا كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2022/10/16 له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ ماكسیم ڕۆبین كونسووڵى گشتی نوێى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ كونسوولى گشتی نوێى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵی خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ى به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا كرد و هیواى خواست به‌ پشتگیری لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.

له‌ دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە