جەیک سۆلیڤان لەگەڵ ناتانیاهوو و گاڵانت کۆبووەوە

جەیک سۆلیڤان لەگەڵ ناتانیاهوو و گاڵانت کۆبووەوە
پەیامی کورد  ...  جەیک سۆلیڤان لەگەڵ ناتانیاهوو و گاڵانت کۆبووەوە

جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەردانی ئیسرائیلی کرد

جەیک سۆلیڤان لە تەلئەڤیڤ لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یووئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبووەوە.

باس لەوەش کراوە کە لە میانەی دیدارەکەی سۆلیڤان دا باس لە ململانێی کەرتی غەززە و سنووری لوبنان کراوە.

دوای کۆبوونەوەکە، گاڵانت سوپاسی ئیدارەی ئەمریکای کرد بۆ پشتگیرییەکانی. هەروەها تزاچی هانگبی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای کۆشکی سپی ش ​​بەشدارییان لە کۆبوونەوەکاندا کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە