بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا


پەیامی کورد... بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا

سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی قودرەت زیبرەم کە پێشتر تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٨ی جانیوەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی قودرەت زیبرەم تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ڕۆژی دووشەممە، ئەم بەندکراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابووەوە.

قودرەت زیبرەم سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە