نیۆیۆرک تایمز : مەسعوود پزیشکیان هەڕەشە لە موجتەبا خامنەیی دەکات

نیۆیۆرک تایمز : مەسعوود پزیشکیان هەڕەشە لە موجتەبا خامنەیی دەکات

PeyamaKurd - نیۆیۆرک تایمز : مەسعوود پزیشکیان هەڕەشە لە موجتەبا خامنەیی دەکات

نیۆیۆرک تایمز لە زاری چوار بەرپرسی باڵای ڕێژیمەوە بڵاوی کردەوە کە مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە هەڕەشەیەکی جیددی و تونددا ڕوو لە موجتەبا خامنەیی وتوویەتی لە ئەگەری قبووڵ نەکردنی دانووستان دا، دەست لەکارکشانەوە ڕادەگەێنم.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو هەڵوێستەی پزیشکیان دەرخەری کێشە ناوخۆیی و فشارە سیاسییەکانی پێش گەیشتنی تاران و واشینتۆن بە ڕێککەوتننامەی مانگی ژوئەنە.

ئەو ڕۆژنامەیە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ئەو چوار بەرپرسەی ڕێژیم، نووسیویەتی: "پزیشکیان لە کۆبوونەوەیەکی گرینگ پێش ڕێککەوتننامەی ئەم دوایی یانەدا، بە موجتەبا خامنەیی ڕاگەیاندبوو کە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بووەتە هۆی ئیفلیج بوونی بەربڵاوی ئابووری ئێران".

هەروەها سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت، سەقامگیری ڕێژیم ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێتەوە و ئیتر دەوڵەت توانای چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانەی نامێنێت.