پەیامی کورد ... لە ئەگەری کڕینی سیستەمی ئێس – ٤٠٠ لە لایەن ئانکاراوە لەگەڵ گەمارۆی قورسی ئەمریکا ڕووبەڕوو دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، باب مەنزەر ، سێناتۆری دیموکراتەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : تورکیا لە ئەگەری کڕین ی سامانەی ئێس – ٤٠٠ ی ڕووسیا ، لەگەڵ گەمارۆی قورسی واشینتۆن ڕووبەڕوو دەبێتەوە و فرۆشی ئێف – ٣٥ دەخاتە بن کاریگەری خۆیەوە .
مەنزەر ڕایگەیاند : ئەگەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا پافشارە لە سەر کڕینی و خستنە ڕیی ئێس - ٤٠٠ ەوە ، ئەوە گەمارۆوەکانی بە پێی لایەحەیەک کە ڕادەستی کۆنگرەی ئەمریکام کردووە لە دژی ئانکارا دەخرێتە کار .
ئەو هەروەها رایگەیاند : لە ئەگەری کڕینی ئێس – ٤٠٠ گەمارۆوەکان بە دڵنییاییەوە لە دژی تورکیا جێ بە جێ دەکرێت . ئەم سێناتۆرە ئەمریکییە لە بەردەوامی دا ووتی : ئێمە پێشنیارگەلی دیکەمان خستووەتە بەر دەستی ئانکاراوە .
مەنزەر هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سامانەی ئێس – ٤٠٠ لەگەڵ ستانداردەکانی ناتۆ یەک ناگرێنەوە .
بە ووتەی ئەو ئانکارا لەم نێوەندەدا دەبێ هەڵبژرادنی خۆی بکات . تورکیا دەتوانێ یەکێک لە هاوپەیمانەکانی سەرەکی ناتۆ بێت و هاوڕای ڕۆژئاواییەکان بن و یا خود جودا ببێت .
پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو کە لە کڕینی ئێس – ٤٠٠ پاشگەز نابێتەوە و یەکەمین باری ئەم سیستەمە بەرگریی دەبێ لە مانگی جانیوەریدا دەگاتە ئەم ووڵاتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە