ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆكاری كێشەی ناوخۆیی، ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هه‌رێم بەر لەهەڵبژاردنەكانی عێراق نەبوو ."
له‌میانەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆر، مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌وه‌ڵامی پرسیاری واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، “یەكێتی بەهۆكاری كێشەی ناوخۆیی ئه‌و حێزبه، ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بەر لەهەڵبژاردنەكانی عێراق نەبوو. "
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند، “حكومەتی هەرێمی كوردستان یان لانی كەم پارتی دیمۆكراتی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە بوون بەشێوەیەك كە بەر لەهەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجام بدرایە، بۆ ئەوەی كورد بەیەكگرتوویی كاریگەری گەورەی لەبەغدا دروست بكردایه، ئێستا كە ڕێگەمان نادرێت كورد بین و ناچارین عێراقی بین، پێویستە هەموو مافێكی عێراقیمان پێ بدرێت وەك مافە دەستوورییەكان، پێویستیشە بەرەیەكی یەكگرتووی كردی دابمەزرێنین . "
به‌وته‌ی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، “بە داخەوە هەندێك لایەنی دیكە لە كوردستان پێیان وابوو كە دامەزراندنی لیستی هاوبەش یان هاوپەیمانییەتی، بەهەندێك هۆكاری سیاسیی خۆیان، دەتوانێت دەنگی زیاتریان بۆ مسۆگەر بكات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە