پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیری ئاڵمانیا ئەنجێلا مێرکێل ، لەگەڵ باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی " نادیا مۆراد " دا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا .
هەروەها ڕاگەێندرا لەم چاوپێکەوتینەدا ، نادیا مۆراد بۆ باشتر بوونی دۆخی یەزیدییەکان لە ئاڵمانیا و هەروەها ئاوەدانکردنی شەنگال و شوێنەکانی دیکە کە کەوتوونەتە بەر هێرشی تیرۆریستانی داعش و وێران بوونە هاوکاری و پاڵپشتی داوا کرد .
نادیا مۆراد هەروەها ڕێگای بەردەمی مێرکێلی وا دیاری کرد کە ئەو یەزیدییانەی کە ئاوارەی ئاڵمانیا دەبن ، زۆر ڕووبەڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە و لە لایەن دام و دەزگای کۆچ و کۆچبەرانەوە دیپۆرت دەکرێنەوە و داوای کرد کە بۆ ئەو کەسانە ئاسانکاری بکرێت .
نادیا مۆراد داوای لە مێرکێک کرد ، بۆ ئەو کچە یەزیدییانەی کە وەک ئەون و لە دەستی داعش ڕزگار کراون هاوکاری بکەن و مافی پەنابەریەتی ئەوان قەبووڵ بکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە