پەیامی کورد ... لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزەکانی سەر بە ئێستێخباراتی ئێران سێ هاووڵاتی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە یان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ سێشەممە " ١ی ژانویەی ٢٠١٩ " ، سێ هاووڵاتی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی ”ڕەزا ئەسەدی“، ”فازڵ قەیتاسی“ و “هادی کەمانگەر” لەلایەن هێزەکانی ئێستێخباراتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە ڕایگەیاند : هێزەکانی ئێستێخبارات ئەو سێ هاووڵاتیەیان پێش دەست بە سەر کردن داوەتە بەر لێدان و کوتان.
هەروەها ڕاگەێندراوە ئەو سێ هاووڵاتییە چالاکی بواری ژینگەپارێزین و ، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە