PeyamaKurd - ناتانیاهوو : من و ترامپ لە 99٪ی بابەتەکان دا هاوڕاین
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیووز" چەند پەیامێکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ و پرسی ئەتۆمی ئێران ڕاگەیاند:
"بە پێچەوانەی زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی تر، ئێمە شان بە شانی ئەمریکا دەجەنگین و لە 99٪ی بابەتەکان دا من و سەرۆک ترامپ هاوڕاین."
"ئەگەر جیاوازییەکیش لە نێوانمان دا هەبێت، بە ڕاشکاوی باسی دەکەین و بە شێوەیەکی گشتی دەگەنە ڕێگەچارە."
"تا ئەو کاتەی من سەرۆکوەزیران بم، ئێران چ بە ڕێککەوتن یان بێ ڕێککەوتن، دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات."