دانیشتنی پەرلەمان دەستی پێکرد

دانیشتنی پەرلەمان دەستی پێکرد

پەیامی کورد     ...    دانیشتنی پەرلەمان دەستی پێکرد 

كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە خوێندنەوەی دووهەم بۆ ئەرك و مافەكانی نەخۆش دەستیپێكرد.

کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان هەروەکوو لە ڕاگەێندراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتوە یەک بڕگە لەخۆدەگرێت ئەویش خوێندنەوەی دووهەم بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت.

لەبارەی هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەکەی دوێنێ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هۆکاری دواخستنی دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ هۆکارێکی تەکنیکی بوە کە کێشە لەکارەبای هۆڵی پەرلەمانی کوردستان دروستبووە و "هۆڵی کۆبوونەوە زۆر گەرم بوە"، بۆیە بڕیاردرا کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە دوابخرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم وەرزەدا پرسی چاکسازی یەکێک دەبێت لەو تەوەرانەی پەرلەمان کاری لەسەر دەکات، ئومێدەواریشن خولی پێنجەمی پەرلەمان بتوانێت بە کۆدەنگی سیاسی پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە.

...

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە