پەیامی کورد ... ئەمریکا بەدوای جێگیر کردنی مووشەک گەلی میانەڕەوە لە ئاسیا
نێردەی تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بواری کۆنترۆڵی چەک و چۆڵ ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی خەریکی پێداچوونە بە ئەگەری جێگیرکردنی مووشەک گەلی میانەڕەو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی ئاسیا لەوانەش ژاپۆن ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک مارشاڵ بیلینگزلی لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Nikkei ژاپۆن دا ووتی : ئەمە بە تەواوی هەمان جۆری هێزی بەرگری یە کە ووڵاتانی وەکوو ژاپۆن لە داهاتوودا پێویستی یان پێیە .
بیلینگزلی جەختی کردەوە کە ئەمریاک دەیەوەێت لەگەڵ شەریکەکانی خۆی لە ئاسیا دەربارەی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە لایەن چین ەوە کە توانای ئەتۆمی خۆی پەرەپێداوەوە لەسەری دواە و هەروەها ڕێژەی توانایی بەرگری ئەوان لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەی چین هەڵسەنگێنێت .
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاماژەدان بەمەی کە ووڵاتەکەی لە دۆخی ئێستادا خەریکی پەرەپێدانی چەک و چۆڵەکان لە سەرووی دەنگەوەیە لە چەندین بواردا ، ووتی : ئەم توانا بەرگرییە بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام گرینگە و پاڵپشتی لە هاوپەیمانان و دۆستان و شەریکەکانی ئێمە تەزمین دەکات هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە جاریکی دیکە چین دەست نەداتە باجگرتنی سەربازییەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە