پەیامی کورد ... ووتووێژەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەست پێدەکەنەوە و ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەم زووانە ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا دەست بە گفتوگۆەكان دەكەنەوە، چوونكە ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.
دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، ڕایگەیاند : "دەستپێخەرییەكمان كردووە، كە ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دەست پێبكەنەوە، چوونكە چەند گفتوگۆ دوابكەوێت، زیانی بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت".
حەداد گوتیشی: "داوامان كردووە بەپیر داوەكەمان بێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، چاوەڕێش دەكەین بەم زووانە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە، چوونكە بەربەستێكی قورس نییە كە نەگەنە رێككەوتن، بۆیە گفتوگۆكان دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێككەوتن".
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێ: "بە ھۆی پشووی پەرلەمان و تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق بە ڤیرووسی كۆرۆنا، تا 1/9 ناتوانین دەست بە كۆبوونەوەكان بكەینەوە، بە تایبەت لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە