وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە بەیرووت

وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە بەیرووت

پەیامی کورد     ...    وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە بەیرووت .

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بۆ چاودێری لە سەر یارمەتییەکانی ووڵاتەکی بۆ لۆبنان گەیشتە بەیرووت پایتەختی ئەو ووڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتێک فلۆڕانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەمڕۆ پێجشەممە لە سەفەرێکیدا کە تاکوو سبەی هەینی درێژەی دەبێت گەیشتە بەیرووت .

پێشبینی دەکرێت کە پارلی لە سەر ئەو یارمەتییانەی کە بڕیاروایە لە ڕێگای کەشتی هەڵگری باڵەفڕی " تۆنێرەوە " بگاتە بەیرووت چاودێری هەبێت .

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە پێی ڕاگەیاندنی دەفتەرەکەی لەم کەشتییە کە هاوکاری و یارمەتی تەندرووستی و خواردەمەنی و هەروەها مەوادد و کەل و پەلی بیناسازی بۆ یارمەتیدانی سەر لە نوێ درووست کردنەوەی بەیرووت هەڵدەگیرێت پێشوازی دەکات .

جێگای ئاماژەدانە کە ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە بەندەری شاری تۆلوون ەوە ل ەباشووری فەڕەنساوە کەوتووەتە ڕێ و هەڵگری ٧٠٠ سەرباز کە لە نێوان یاندا ٣٥٠ کەس لە هێزەکانی ووشکانی و هەروەها هەنگێکی غەواسی سەر بە هێزی دەریایی نەتەوەیی بوونیان هەیە .

ئەرتەشی فەڕەنسا جگە لە هاوکاریگەلی پێویست بۆ خەڵکی لۆبنان ، ٧٥٠٠٠ کەل و پەلی سەربازی ش ڕادەستی ئەرتەشی لۆبنان دەکات .

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کە وەزیری بەرگرری فەرەنسا لە شوێنی تەقینەوەکەی بەیرووت و هەروەها چەندین ناوچەی دیکە کە زیاترین زەرەرو زیانیان پێگەیشتووە دیدار بکات و دواتریش لەگەڵ میشێل عۆن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەدا دانیشتنێکی هەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە